لە دهۆک

ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

964+

شۆڕش قادری

لە نەخۆشخانەی دهۆک، دایکێک بە سکێک چوار منداڵی بوو.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی دهۆک، “لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی دهۆک و بە سەرپەرشتی د. ئیمان سدیق تاهیر نەشتەرگەری بۆ ژنێکی دوو گیان کراوە و بە یەک جار چوار منداڵی بووە”.

“سێ لە منداڵەکان کچن و ئەوەی دیکەشیان کوڕە، باری تەندروستی هەر چوار منداڵەکە جێگیرە و کێشەیان نییە”، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک وادەڵێت.

ژنێک لەکاتی تاقیکردنەوە منداڵی بوو

ژنێک لەکاتی تاقیکردنەوە منداڵی بوو