لە نزیک زاخۆ
هاوڵاتییەک کەوتە ژێر رافیعەیەک و گیانی لەدەستدا
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە نزیک زاخۆ هاوڵاتییەک کەوتە ژێر بەرزکەرەوە (رافیعە) و گیانی لەدەستدا.
کاتژمێر 04:30 ئێوارەی ئەمرۆ 17.8.2024 لە نزیک گوندی (کێلکێ) سەر بە ناحیەی (باتێلێ) لەیەکێک لە کۆگاکانی ئازوقە، شوفێرێکی رافیعە بەناوی (م، ف، هـ) تەمەن 17 ساڵ کۆنترۆڵی رافیعەکەی لەدەستدا و کەوتە ژێر بارهەڵگری رافیعەکە، بەهۆی زۆری کێشی رافیعەکە بە شۆفڵ شۆفێرەکە لەژێر بارهەڵگرەکە دەرهێنرا و گوازرایەوە بۆ نەخوشخانەی زاخۆ، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، ” شۆفێرەکە سەرقاڵی گواستنەوەی بارەکە بوو، لەناکاو کۆنتڕۆلی لەدەستداوە و کەوتووەتە ژێر بارهەڵگرەکە و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە”.
پۆلیسی زاخۆش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردووە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
111 حاڵەتی مردن هەبووە
بە درێژایی ساڵی رابردوو رۆژانە پێنج کەس لە قەڵادزێ بریندار بوون
کامێرای چاودێریش شکێندرا
لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە زاخۆ دوو کەس برینداربوون
بەهۆی مەترسی خلیسکان و رژانی گازەوە
لەگەڵ یەکەم دڵۆپە باران سایدی هاتنەخوارەوەی تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
ئامۆژگاریی شارەزایان:
پێش یەکەم بارانی زستان، تایەی ئۆتۆمبیلەکەت بگۆڕە
سلێمانى
بۆ ماوەى سێ شەوى تر داخستنى تونێلى پێشڕەو بەردەوام دەبێت
کهسێكیش گیانى لهدهستدا
ئەمشەو له سێ رووداوی هاتووچۆدا 12 كهس برینداربوون
خۆی بە شۆستەکە گرتەوە