پارکی ئۆتۆمبێل دروست دەکرێت

بەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە سلێمانی سەوز دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە دەکات بە سەوزایی و پارکی ئۆتۆمبێل لە شوێنەکە دروست دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، “لەسەر فەرمانی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی تاسڵوجە و بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی و بەشی ئامێرەکانی شارەوانی هەستاون بە دروستکردنی پڕۆژەی پارکی ئۆتۆمبێل و سەوزایی بۆ بەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە.”

دیزاینەکە پێکهاتووە لە (وەستانی ئۆتۆمبێل، زیادکردنی سەوزایی) بۆ بەردەم پێشانگاکە.

تا ئێستاش کاتی دەستپێکردنی پڕۆژەکە و گوژمەکەی دیار نییە.

شارەوانی سلێمانی بۆ پیشەوارانی ناوچەی پیشەسازی:

شارەوانی سلێمانی بۆ پیشەوارانی ناوچەی پیشەسازی: