پڕۆفایلەكەی بڵاوكرایەوە

كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر كێیە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، پرۆفایلی كونسوڵی گشتیی نوێی لە هەولێر بڵاوكردەوە، كە دەردەكەوێت لە بوارەكانی سەربازی، دیپلۆماسی و ئابووری شارەزایە.

كونسوڵخانەكە لەسەر پەیجی فەرمیی خۆیان لە فەیسبووك، پرۆفایلی ستیڤن بیتنەریان بڵاوكردەوە، كە رۆژی 14ی ئەم مانگە بە فەرمی وەك كونسوڵی گشتی لە هەولێر دەستبەكار بوو.

وەك لە پرۆفایلەكەدا هاتووە، ستیڤن بیتنەر ﺑڕواﻧﺎمە ماستەری لە زاﻧﺴﺖ لە ﻛﯚلیژی جەنگی ﻧﯿﺸﺘﻤﺎﻧﻰ بەدەستهێناوە، وەك دەرچوویەك بە پلەی نایاب ﻧﺎسێندرا، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ﺑﻮارى ﺳﯿﺎﺳﮫﺗﻰ نێودەوڵەتی لەگەڵ پسپۆڕییەكی كەم لە زمانی عەرەبی لە زاﻧﻜﯚى بێرگام یۆرك بە پلەی یەكەم و نایاب بەدەستهێناوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، جگە لە زمانی دایك، بە زمانەكانی عەرەبی، ئیسپانی، هۆڵەندی و پۆڵەندییش قسە دەكات، ئەو خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە.

ستیڤن بیتنەر پێش ئەوەی بێتە هەولێر، لە 2022 تا 2024 بەڕێوەبەری نووسینگەی كاروباری عێراق بووە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە دیوانی كاروباروی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

تەواوی پڕۆفایلی كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر لەم لینكەدا ببینە.

كۆنسوڵی ئەمریكا بۆچی سەردانی سلێمانی كرد؟

كۆنسوڵی ئەمریكا بۆچی سەردانی سلێمانی كرد؟