ئاسایشی هەولێر:

هەر کەس و لایەنێک لە بانگەشەی هەڵبژاردندا چەک ببەخشێت سزا دەدرێت

شۆڕش قادری

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، “هەر کەس و لایەنێک لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، چەک ببەخشێتەوە، یاسای چەکی لەسەر جێبەجێ دەکرێت و سزا دەدرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “هیوادارین لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕوو نەدات و وەک خۆی بەڕێوەبچێت”، داواش لە لایەن و حیزب و كەسایەتییەكان دەکات، بە چەكەوە بانگەشە نەكەن، چونكە ڕێگە پێدراو نییە.

“داواکارین هیچ کەس و لایەنێک چەک نەبەخشێتەوە، لەبەرئەوەی لە ڕێگای داواكاریی گشتییەوە دەدرێتە دادگا و بەپێی یاسای چەک سزا دەدرێت و لەسەری جێبەجێ دەكرێت”، ئاسایشی هەولێر وادەڵێت.