لە سیدەکان

دوو ماتۆڕ بەیەکیاندادا و مێردمنداڵێک گیانى لەدەست دا و دووانیش بریندارن

964+

ئاکام غەفور-سۆران

بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان دوو ماتۆڕسکیلدا کە لە دەشتى هێرتى قەزاى سیدەکان روویداوە، مێردمنداڵێک گیانى لەدەست دا و دوو برینداریش هەیە.

کاروان فەیسەڵ، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی سیدەکان، بە 964ـی وت،”لە روداوێکی هاتوچۆدا کە لە نێوان دوو ماتۆڕسکیل لە دەشتی هێرت روویداوە، مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵ و دوو گەنجى دیکەى تەمەن 19 و 17 ساڵان، بریندارن”.

بە وتەى کاروان فەیسەڵ، ئەوەى گیانى لەدەستداوە لەگەڵ یەکێک لە بریندارەکان دانیشتووى قەزاى سۆرانن، بریندارەکەى تریش دانیشتووى سیدەکانە.

وەک باسى دەکات، هەردوو بریندارەکە رەوانەى نەخۆشخانەى ئاشتى قەزاى سۆران کراون و برینى یەکێکیان سەختە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح