سكرین شۆت

سینەما لە هەولێرەوە دەستیپێکرد

+964

بڵند عەلی

میوانی ئەم هەفتەیەی پۆدکاستی سکرین شۆت شاخەوان مستەفایە، بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر

شاخەوان مستەفا دەڵێت بەدڵنیاییەوە فەرق و جیاوازی هەبووە لە کاتی دابینکردنی بودجە بۆ فیلمەکان لە کوردستان، ئیتر هەندێک جار ئەم فەرق و جیاوازییانە لەسەر بنەمای ناسین و هاوڕێیەتین

بۆنە هونەرییەکان لە کوردستان دابەش کراوە، دهۆک هەموو ساڵێک فێستیڤاڵە سینەماییەکان ئەنجام دەدات، هەولێر شانۆ و سلێمانی موزیکە، ئەمە قسەی شاخەوان مستەفایە.

“چەند جاریش هەوڵیان داوه هەولێریش بەشێک بێت بۆ دروستکردنی فێستیڤاڵی سینەمایی، بەڵام برادەرانی دهۆک رێگە نادەن”، شاخەوان مستەفا وادەڵێت

شاخەوان مستەفا باسی ئەو فیلمانەشی کرد کە بودجەیان بۆ وەرگیرابوو، بەڵام تەواو نەکرابوون، لەمبارەیەوە دەڵێت، هەمووی بە هاوکاری وەزیری رۆشنبیری چارەسەر کرا.

لەم لینکەوە بینەری پڕۆگرامەکە بن

بەڕێوەبەری فیلمی ئالوودە لە سکرینشۆتی ئەمجارەیە

بەڕێوەبەری فیلمی ئالوودە لە سکرینشۆتی ئەمجارەیە