بەرهەمی کشتوکاڵی نمایش کرا
لە کەنار زێی بچووکی ناحیەی تەقتەق پێشانگایەک کرایەوە
+964
گۆڤەند فەتاح – تەقتەق
لە پێشانگایەکی هاوبەشی نێوان عەلوەی قەرەناو و پارکی قەرەناو، دەیان بەرهەمی خۆماڵیی جوتیارانی ناوچەکە و دەوروبەری لە پارکێکی گەورەی ناحیەکەدا نمایش کران و بە دەیان گەشتیاریش بۆ بینینی بەرهەمەکان و کڕینیان، روویان لە پێشەنگاکە کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.8.15، سیروان شوان، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە، بە 964ی وت، بە دەیان جوتیاری سنووری تەقتەق بە جۆرەها بەرهەمی خۆماڵی خۆیان بەشدارییان لەم پێشانگایەدا کردووە، ئامانجی پێشانگاکەش زیاتر ناساندنی بەرهەمە خۆماڵی و سروشتییەکانی ناوچەکەی خۆمانە، بۆ ئەوەی گرنگی بەرهەمە خۆماڵییەکان زیاتر بێت و زووتر ساغبکرێتەوە.
زۆربەی ئەو بەرهەم و میوانەی جوتیاران بردبویانە پێشانگاکە بریتیبوون لە، هەنجیر، ترێ، قەرەخەرمان، سرکە، داندۆک، کودو و دەیان کاری دەستی و خواردنی کوردەواری، کە بەشێکی خاوەنکارەکان تێیدا بەشداربوون.
پێداچوونەوە: هاوبەش
لە تەقتەق
ماتۆڕسکیلێک دەعمی کرد و گەنجێک گیانی لەدەستدا
بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن
شارەوانى تەقتەق: بەزووترین کات زیادەڕۆییەکانتان لەسەر شەقام لابەرن
"تەندروستی هاوکارمان نییە"
کۆمپانیایەک لە کۆیە چوار مانگه موچەی کرێکارەکانی نەداوە
بزانە رێگای جێگرەوە کامەیە
رێگای کۆیە بۆ تەقتەق داخرا؛ نۆژەن دەکرێتەوە
"با ناسینەوەیان بۆ بکرێت و بگەڕێندرێنەوە ناوچەکەی خۆمان"
کەسوکاری ئەنفالکراوانی کۆیە لە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی روفاتەکان ناڕازین
ههر پژمینت هات بڕۆ وهریبگره
ڤاکسینێكی تایبهت به پەتای وەرزی له تهواوى ناوهنده تهندروستییهكانى كۆیه بهردهست كرا
سێیەم رووداوی هاوشێوەیە لەم ساڵدا