تۆمەتەکەی چییە؟

لە سنە هاوڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا

964+

شۆڕش قادری

لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی کۆشتنی بەئەنقەست لەسێدارە درا.

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.8.2024 سزای لەسێدارەدانی پەیمان ئەڵڵاوەیسی، بەندکراوی تەمەن 47 ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كە بە رێكخراوەكەی وتووە، “ئەو بەندکراوە پێنج ساڵ پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو”.

پێشتریش رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راپۆرتێکدا بڵاویکردبووەوە، “تەنیا لە ساڵی 2024 تا ئێستا، 90 هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی جیاجیا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون”.

سزای سێدارەی 20 بەندکراو جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی 20 بەندکراو جێبەجێ کرا

لە ماوەی هەشت مانگ و نیوی ئەمساڵ 90 کورد لە سێدارە دراون

لە ماوەی هەشت مانگ و نیوی ئەمساڵ 90 کورد لە سێدارە دراون