پۆلیسی خورماتوو:

ئەو باوکەی منداڵەکەی بریندارکرد، خۆی رادەستی پۆلیس کردووە

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئەو پیاوەی بە 15 چەقۆ منداڵەکەی بریندارکرد، خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

سەبارەت بەم رووداوە 964 پەیوەندی بە عەمید حوسێن عەلیەوە کرد کە بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی خورماتووە، وتی، “ئاگادارکراینەوە کە باوکێک بەچەقۆ هێرشی کردووەتە سەر منداڵەکەی، دەست بەجێ باوکەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و دانی بەتاوانەکەی ناوە.

باوکەکە تەمەنی 40ساڵە و لەرووی دەرونیەوە باش نیە، شەو لەگەڵ هاوسەرومنداڵەکانی بووەتە دەمەقاڵیان و هاوسەر و منداڵەکانی هەڵهاتوون لەژێر دەستی بەڵام منداڵە دوو ساڵانەکەی بەچەقۆ بریندارکردووه”.

لە ئێستادا منداڵەکە لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکە، دۆخی تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

ئەو منداڵەی لەلایەن باوکی چەقۆی لێدرابوو نەمردووە و تە...

ئەو منداڵەی لەلایەن باوکی چەقۆی لێدرابوو نەمردووە و تەندروستی جێگیرە