پێشینەی تاوانی هەیە

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك‌ و به‌تۆمه‌تی‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن، مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

بە پێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركردووە كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكراوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردووە و دوای‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌ و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانراوە تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

“له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ج، م، ص) له‌ دایكبووی‌ 1980 به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 2 له‌ یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراوە”، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تۆمه‌تبار پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر به‌پێی‌ مادده‌ی (382) بەغیابی و هەردوو ماددەی (413 ، 14/1) له‌یاسای‌ سزادانی عێراقی سزادراوە.

پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد