لە خورماتوو

ئەو منداڵەی لەلایەن باوکی چەقۆی لێدرابوو نەمردووە و تەندروستی جێگیرە

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن دووساڵ لەلایەن باوکیەوە لە دوزخورماتوو بەر چەقۆ درا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی کەرکوک و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بووە و ئەو پیاوە ژن و منداڵێکی دیکەی لەماڵ دەرکردووە و ئەم منداڵەی لەبەردەستدا بووە بۆیە 15 چەقۆی لێداوە و شەشیان بەر سەری کەوتووە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەندروستی خورماتوو وابڵاویکردەوە کە منداڵەکە گیانی لەدەست دابێت، بەڵام پەیامنێری 964 چووە نەخۆشخانەی کەرکوک و چاوی بە منداڵەکە کەوت و بەقسەی دکتۆرەکەی هێشتا ماوە و تەندروستی جێگیرە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

باوکێک بە 26 چەقۆ منداڵێکی ساوای خۆی بە سەختی بریندار کر...

باوکێک بە 26 چەقۆ منداڵێکی ساوای خۆی بە سەختی بریندار کرد