به‌ندكردن و پێبژاردن

شاره‌وانى ته‌قته‌ق سزاى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دیاریكرد كه‌ زبڵ له‌ شه‌قامه‌كان فڕێده‌ده‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ته‌قته‌ق كێشه‌ى نه‌بوونى جێگا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ به‌شێك له‌ هاوڵاتیان زبڵ و خاشاك له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كیه‌كان فڕێبده‌ن، شاره‌وانى ته‌قته‌قیش له‌لایه‌ك سزاى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دیاریكردووه‌ و له‌لایه‌كى دیكه‌ش خه‌ریكى دابینكردنى شوێنه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكه‌كانى.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه‌ شاره‌وانى ته‌قته‌ق له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت زبڵ و پاشماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان فڕێدراوه‌.

نه‌مر نیازى كاكه‌ڕه‌ش ، سه‌رۆكى شاره‌وانى به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌رێگه‌ى چاودێره‌كانیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك ببیندرێت زبڵ له‌و شوێنانه‌ فڕێبدات، سزاى تووندى ده‌ده‌ن.

وتیشی “سزاكه‌ پێبژاردن و به‌ندكردنه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنى شوێنێكى گونجاون بۆ ئه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكه‌كانى لێ كۆبكرێته‌وه‌ و له‌دوو هه‌فته‌ى داهاتووش دیاریكردنه‌كه‌ى كۆتایی دێت.

ئاشكراشی كرد، شوێنێك له‌نێوان ته‌قته‌ق و كۆیه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ هه‌م بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌ و هه‌میش كارگه‌ى ریسایكلینى لێ داده‌نێت، به‌ڵام ده‌ڵێت “هه‌ندێك رێكارى ماوه‌ له‌لایه‌ن قایمقامه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت”.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شوێنێك له‌ سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك داندرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ رێگرى لێكرا، ئه‌مه‌ش وایكرد كێشه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌كان بۆ ناحیه‌كه‌ دروست ببێت.

زبڵ و خاشاكى ته‌قته‌ق فڕێده‌درێته‌ ناو رووبارى ناحی...

زبڵ و خاشاكى ته‌قته‌ق فڕێده‌درێته‌ ناو رووبارى ناحیه‌كه‌وه‌