شکاوییەکان هۆکاری پیسبوونە

ئاوی سلێمانی: لە جیاتی ماڵەکە ئێمە شکاوی بۆرییەکمان چاک کردەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ژمارەیەک کارمەندی بەشی چاککردنەوە لە ئاوی سلێمانی سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆری ئاوی ماڵێکن کە شکاوە، بەڕێوەبەرەکەی بە 964ی وت، “ماڵەکە نەچووە بە دەم چاککردنەوەی و هۆکار بووە بۆ پیسبوونی ئاوەکەش”.

ئەو بۆرییەی کە تیمەکانی ئاو چاکیان کردەوە، دەکەوێتە لادی دادگای کۆنی سلێمانی، ئاوی سلێمانی پێی وایە زۆربەی شکاوی گەڕەکەکان دەگەڕێتەوە بۆ هاوبەشی ماڵان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.8.2024، بەختیار تاهیر بەرێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964ی وت، “شکانی بۆری ئاوی هاوبەشان و چاکنەکردنەوەی، هۆکارێکە بۆ بەفیڕۆچوونی بڕێکی زۆری ئاو و هەندێک جاریش دەبێتە هۆکاری پیسبوون، کە دەبێت هاوڵاتییەکە خۆی هاوبەشییەکەی چاک بکاتەوە”.

بەڵام، بە قسەی بەڕێوەبری ئاو ىیت، “زۆربەی کات ناچارن ئەوان ئەو شکاوییە چاک بکەنەوە، بۆ ئەوەی نەبێتەهۆی بەفیڕۆدان و پیس بوونی هێڵەکانی بۆری ئاوی ماڵان”.

ئاو سلێمانی ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردووەتەوە، بەڕێوەبەرەکەی ئەوەی وت، “ئەوە نموونەیەکی شکاوییە، کە لای دادگای کۆنی سلێمانی هاوبەشی ماڵەکە رزی بوو و کۆن ببوو، هاوڵاتییەکە نەچو بوو بەلایەوە ناچار تیمەکانی ئێمە چاکییان کردەوە”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە 190 هەزار هاوبەشی ئاوی لەسەرە، نزیکەی 110 هەزاریان ئاویان لە رێگەی بۆریی ئاوی دوکان – سلێمانییەوە پێدەگات و 80 هەزاریشی لەرێگەی پڕۆژەی ئاوی سەرچنارەوە ئاویان پێدەدرێت.

شاری سلێمانی لە زیاتر لە 200 گەڕەک پێکدێت، نزیکەی 30 گەڕەکیان لە رێگەی تانکەرەوە ئاویان پێدەگەیەندرێت و زۆرینەی ئەوانەش گەڕەکە نوێکانن.

چاککردنەوەی شکاوی بۆری ئاوەکە؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):