ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد

پارێزگاری نوێی كەركوك دەستبەكار دەبێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024 پارێزگاری نوێی كەركوك رێبوار تەها، ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەكار دەبێت، دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە مەرسوومی بۆ دەرچوو.

پارێزگاری نوێ ئەمڕۆ لە دادگا سوێندی یاسایی خوارد و ئێستاش بەرەو باڵەخانەی پارێزگاری كەركوك بەڕێكەوت بۆ ئەوەی دەستبەكار بێت.

یەكەم جارە لە دوای رووداوەكانی ئۆكتۆبەری 2017 كوردێك پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت، هەرچەندە ئەمەش ناڕەزایی هەندێك لایەنی عەرەبی و توركمانی و هەندێك لایەنی كوردییشی لێكەوتووەتەوە.

رێبوار تەها كە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو، لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان پۆستی پارێزگاری وەرگرت، هەروەها دوێنێ لە لایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە مەرسوومی دەستبەكاربوونی بۆ دەرچوو.

سەرۆك كۆمار مەرسوومی بۆ پارێزگاری كەركوك دەركرد  

سەرۆك كۆمار مەرسوومی بۆ پارێزگاری كەركوك دەركرد