چەند بازاڕە؟

شارەوانی و پۆلیس بەیەکەوە چەند بازاڕێكی هەولێریان رێكخستەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتییەكە هەڵمەتێک بۆ رێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکانی چەند بازاڕێك دەستیپێكردووە.

بە پێی راگەیاندراوی شارەوانیی هەولێر، هەڵمەتەكە بۆ هەریەکە لە بازاڕەکانی شێخەڵڵا، سەنتەری شار بە گشتی، بازاڕی هەڤاڵان، 121 گوڵان، جووت سایدی منارە، باداوە، بازاڕی لەنگە، ئیسکان، هەولێری نوێ، پیشەسازی باکوور، شەقامی مەخمور و بازاڕی کوران، ئازادی، مامۆستایان، گەڕەکی ژیان، راستی، رێگای کەرکوک و بەشێکی شەقامی 60 مەتری ئەنجامدراوە .

لەو هەڵمەتانەدا، كە پێشتریش كراون، زیاتر زێدەڕۆیی دوكان و مێز و عارەبەكان لادەبرێن و رێكدەخرێنەوە و هاتوچۆی ناو بازاڕەكان ئاسانتر دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی پیسی و كۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاك لادەبرێن.

شارەوانیی هەولێر دەڵێت، هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی گشتی بەردەوامی دەبێت و تەواوی بازاڕو شوێنە گشتیەکان لەلایەن تیمەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی رێکدەخرێنەوه.

شارەوانییەکانی هەولێر 17 شەقام و بازاڕیان لە زیادەڕۆیی ...

شارەوانییەکانی هەولێر 17 شەقام و بازاڕیان لە زیادەڕۆیی پاک کردەوە