مووچەکەت لە یەک ملیۆن کەمتر بوو ببە شۆفێری تاکسی
964+
توانا نەقی
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ 25ی کانوونی دووەم بڵاویکردەوە، هەر موچەخۆرێکی حکومەت موچەکەی لە ملیۆنێک دینار کەمتر بێت دەتوانێت ببێت بە شۆفێری تاکسی.
ئەوەش هاتووە، مووچەخۆر موچەی لە ملیۆنێک دینار کەمتر بێت، لۆگۆی پێدەدرێت تا کاری تاکسی بکات، بە مەرجی ئەوەی ساڵانە پێش نوێکردنەوەی مۆڵەتی لۆگۆکەی نوسراوی فەرمی دواین مووچەی بهێنێت.
پێویستە ئەو موچە خۆرانەی کەرتی گشتی کە کاری شۆفێری تاکسی دەکەن لە دەرەوەی دەوامیان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گواستنەوە بکەن بۆ تەواوکردنی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی لۆگۆی تاکسی.
هەروەها مۆڵەت و لۆگۆش دەدرێت بەو شۆفێرانەی تاکسی بەهەر هۆکارێک هاتوونەتە هەرێمی کوردستان تا 15ی تەمووزی ئەمساڵ.
فەرمانەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.