كەشوهەوای ئەمڕۆ

ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزێكی سووكیش هەیە

+964
ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، كە پلەكانی گەرما نزیكن لە كەشی دوێنێ.

سەرچاوەكە دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە 10.8.2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما لە پلە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە.

پێشبینییەكانی دیكەش بەم جۆرەیە:
خێرایى با: مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/س
ئاراستەی با: باکوورى خۆرئاوا دەبێت
مەوداى بینین: ( 8 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 43
سلێمانی: 42
دهۆک: 41
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 43
سۆران: 42
حاجی ئۆمەران: 31
گەرمیان : 46