رۆژئاوای كوردستان

بنكەیەكی سەربازانی ئەمریكا كرایە ئامانج

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رۆژئاوای كوردستان بە درۆن هێرش كرایەسەر بنکەیەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، کە سەربازانی ئەمەریکای تێدایە.

بەپێی هەواڵێكی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 10.8.2024 هێرشەکە کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، كە سەربازانی ئەمریكای لێیە لە نزیک گوندی خەرابولجەیر لە دەشتاییەکانی رمێلانی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژە بەوەشكراوە، هێرشەكە بە درۆن كراوە و درۆنەكەش كەوتووەتە خوارەوە، بەم هۆیەوە ئاگر لە بنکەکە کەوتووەتەوە.
سەرچاوەكە هیچ زانیارییەكی لە بارەی زیانەكان لە بنكەكە ئاشكرا نەكردووە.

هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد 

هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد