ژمارەیەک ماتۆڕسکیلى دزیوە

پۆلیسى هەولێر ماتۆڕ دزێکى دەستگیرکرد

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە چەندین ماتۆڕى دزیوە و چەند سکاڵایەکیشى لەسەر بووە.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیس بێت، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگادار کرانەوە بە بوونی دزینی چەندین ماتۆڕسکیل و تۆمارکردنی چەندین ساکاڵا، دەستبەجێ تیمەکانیان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە.

وەک باسى دەکات، لە ئەنجامدا توانیمان تۆمەتباری سەرەکی دەستنیشان بکەین، کە هەڵساوە بە دزینی چەندین ماتۆڕسکیل.

رونیشى کردووەتەوە، دواى وەرگرتنى رەزامەندى دادوەرـ توانیویانە تۆمەتبار دەستگیربکەن.

“لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراوە”، پۆلیسى هەولێر وادەڵێت.

لە هەولێر دزى کردبوو لە حاجیاوا دەستگیرکرا

لە هەولێر دزى کردبوو لە حاجیاوا دەستگیرکرا