له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
كۆمسیۆن ژماره‌ى هاوپه‌یمانى و لایه‌ن و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرا ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ژماره‌ى كاندید و هاوپه‌یمانى و لیست و قه‌واره‌كان، بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرا ده‌كات و بڕیاریشه ئاشكرا كردنه‌كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
كه‌مێك پێش ئێستا كۆمسیۆن بڵاویكرده‌وه كه دیاریكردنى ژماره‌كان له‌رێگه‌ى تیروپشكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌شڵێت، تیروپشكه‌كه له رۆژى شه‌ممه 10.8.2024 له هۆتێلى هه‌ولێرى نێوده‌وله‌تى له شارى هه‌ولێر كاتژمێر 10:00 ـى سه‌رله‌به‌یانى به‌ڕێوه ده‌چێت.
بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتیی هەرێم، بڕیارە 20.10.2024 هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و هەڵبژاردنەکەش لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.
به‌پێی نوێترین زانیاری كه كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به 964ـى داوه، ژماره‌ى ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، بریتییه له دوو ملیۆن و 888 هه‌زار و 162 كه‌س، ژماره‌ى وێستگه‌كانى ده‌نگدانیش بریتین له حه‌وت هه‌زار و 47 وێستگه و هه‌زار و 427 ناوه‌ندى ده‌نگدانیش ئاماده ده‌كرێن.
پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکان له عێراق به 964ـى راگه‌یاند بوو، 42 هه‌زار و 370 كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر ئاماده‌كراون، بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێم.