مەفرەزەیەکی هاتوچۆی هەڵەبجە - وێنە؛ ئەرشیفی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە
"خەڵک گلەیی دەکەن"
هاتوچۆی هەڵەبجە چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی بۆ نێو بیارە قەدەغە کرد
964+
ژووری هەواڵ
هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی دوو تایە بۆ نێو ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە لە رۆژانی هەینیدا.
ئەمڕۆ هەینی 9.8.2024، هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئەم ماتۆڕسکیلە لە سنوری بیارە و هەورامان، رێگە بە چوونەناوەوەیان نادرێت و لەلایەن مەفرەزەکانەوە توشی سزا و لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.
هاتوچۆی هەڵەبجە دەشڵێت، زۆرێک لە هاوڵاتیان گلەیی و گازندە دەکەن لە خراپ بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلی دوو تایە لەلایەن گەنجانەوە، ئەم بڕیارەش بۆ بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتیان و گەشتیارانە.
رۆژانی هەینی گەشتیارێکی زۆر روو لە بیارە و هەورامان دەکەن، گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجەش، كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات كه بیاره وه‌ك گوندێكى گه‌شتیاری له جیهاندا ناسنامه به‌ده‌ستبهێنێت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزاریش ده‌ڵێت ئاماده‌كارى بۆ ئه‌م بردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.