هاوڵاتییه‌ك تیمێكى گه‌یانده‌ سه‌ر ئه‌م چیایه‌

شوێنه‌ گوماناویه‌كه‌ى چیاى سه‌فین شوێنه‌وارى ده‌رنه‌چوو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زانیاری به‌ شوێنه‌وارى هه‌رێم گه‌یشت، كه‌ شوێنێكی سه‌ره‌نجڕاكێش و گوماناوى له‌ چیاى سه‌فینى سنوورى شه‌قڵاوه‌ هه‌یه‌، گومان ده‌كرێت شوێنه‌وار بێت، به‌ڵام كاتێك تیمێكی پسپۆڕ ده‌چن، ده‌رده‌كه‌وێت شوێنه‌وار نییه‌.

هاوڵاتییه‌ك ئه‌و زانیاریانه‌ى دابوو، به‌و پێیه‌ى ئه‌و شوێنه‌كه‌ى بینیبوو، گوایه‌ له‌ بنارى چیاكه‌ په‌یكه‌رێكى هه‌ڵكۆڵدراو هه‌یه‌.

كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌اورى هه‌رێم، بۆ 964 ئاشكراى كرد، له‌سه‌ر داواى هاوڵاتییه‌كه‌ تیمێكی پسپۆڕیان رێكخست و ماوه‌ى كاتژمێرێك به‌پێ بۆ شوێنه‌كه‌ى چیاى سه‌فین سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام كه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و سه‌یریان كرد هیچ پاشماوەیەکی شوێنەواری لە شوێنەکە بەدی ناکرێت و پێگەی شوێنەواری نییه‌.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى گوایه‌ په‌یكه‌رێك له‌و شوێنه‌دا هه‌ڵكۆڵدراوه‌، وتی “تیمه‌كه‌ى شوێنه‌وار بۆیان روون بووه‌وه‌، ئه‌وه‌ى له‌و شوێنه‌ هاوڵاتییه‌كه‌ گومانى بۆ بردووه‌ په‌یكه‌ر نییه‌، بەڵکو لە ئەنجامی کاریگەری ئاو شێوەیەک درووست بووه‌ و كارێكی سروشتییه‌ و دەستکردنیە و ناچێتە خانەی شوێنەوار”.

بە نیەتی دۆزینەوەی زێڕ کەسانی نەناسراو شوێنەوارێک هەڵ...

بە نیەتی دۆزینەوەی زێڕ کەسانی نەناسراو شوێنەوارێک هەڵدەکۆڵن