دەرمانیان بێ ستیکەر بووه‌

له‌ هه‌ولێر پێنج شوێنى ده‌رمانسازی داخران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌هه‌ولێر پێنج شوێنى ده‌رمانسازی داخران، كه‌ بریتین له‌ دوو كۆمپانیاى هاورده‌كردن و سێ كۆگاى ده‌رمان، هۆكاره‌كه‌ش بۆ پابه‌ندنه‌بوونى ئه‌م شوێنانه‌ به‌ رێنماییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

دامه‌زراوه‌ى كۆنتڕۆڵكردنى جۆریی ده‌رمان KMCA بڵاویكرده‌وه‌، تیمی چاودێریی بازاڕ كه‌ سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌كه‌یانه‌، لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندیی هەولێر، سەردانێکی مەیدانییان بۆ شوێنە دەرمانسازییەکانی ئەنجامدا، سەرەنجام بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان و فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، ئه‌م پێنج شوێنه‌یان داخستووه‌.

دامه‌زراوه‌كه‌ داوا له‌ کۆمپانیاکانی دەرمان، کۆگاکان و دەرمانخانەکان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ده‌كات، کە مامەڵەی فەرمی بە کڕین و فرۆشتنی دەرمانەوە بکەن و خۆبەدووربگرن لە فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر چونکە کارێکی نایاساییە، بەپێچەوانەوە بەتوندی سزادەدرێن.

نه‌كه‌ى به‌م به‌رهه‌مه‌ ساخته‌یه‌ باڵات درێژ بكه...

نه‌كه‌ى به‌م به‌رهه‌مه‌ ساخته‌یه‌ باڵات درێژ بكه‌ى