ئاوی هەولێر

“پێشبینیی دەكەین ئەمشەو ئاوی پاك بگاتەوە ئەو ماڵانەی بێئاون”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر كەمێك پێش ئێستا بڵاویان كردەوە، پێشبینی دەکەن ئەمشەو ئاوی پاك بگاتەوە ئەو گەڕەکانەی، کە لە وێستگەی ئاوی ئیفراز سێ ئاویان بۆ دابین دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە نەیانووەتە سەعات چەندی ئەمشەو ئاوەكە دەگەڕێتەوە، تەنیا دەڵێن ئەمشەو.

سێ رۆژە ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە سەر هێڵی ئاوی ئیفرازی سێ كێشەیان بێئاوییان هەبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاو بۆ بەشێكیان گەڕایەوە، بەڵام هەندێكیان هێشتا ئاویان بۆ نەگەڕاوەتەوە و وەك بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەڵێت، چاوەڕوان دەكرێت ئەمشەو ئاو بگەڕێتەوە بەلوعەی ماڵەكانیان.

هۆکارى وەستانى پڕۆژەکە کارکردن بوو لە بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ بوو لە جۆری GRP لە نزیک وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ، کە پێشتر شکابوو.

پێشتر رابەر حوسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە 964ی وتبوو، پڕۆژەی چاککردنەوە و کارپێکردنى وێستگەیەکی دیكەی پڕۆژەى پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز3 بە توانای (500 مەتر سێ جا ئاو) لە کاتژمێرێك دەکەوێتەکار، کە کۆی گشتی لە رۆژێکدا (60 هەزار مەتر سێ جا ئاو) بۆ شاری هەولێر زیاد دەکات.

ئەمساڵیش کێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر نابێت

ئەمساڵیش کێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر نابێت