له 800 تۆنه‌وه بۆ 200 تۆن
رێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان زه‌نگى مه‌ترسی بۆ به‌رهه‌مى هه‌نگوین لێده‌دات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان زه‌نگى مه‌ترسی لێدا و ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ به‌رهه‌میان زۆر خراپه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكانێك هه‌نگ به‌خێوده‌كه‌ن و هیچی لێ نازانن.
وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د پشده‌رى، سه‌رۆكى ئه‌م رێكخراوه بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات، پێشبینى ده‌كات به‌رهه‌مى ئه‌مساڵیان له‌چاو پارساڵ نیوه له نیوه كه‌م بكات، كه ساڵى پاریش له‌گه‌ڵ پێرار نیوه‌ى كه‌می كردبوو.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى رێكخراوه‌كه به 964ـى داوه، ساڵی 2017 بڕی هەنگوینی بەرهەمهاتوو 450 تۆن بووە، ساڵی 2018 دابەزیوە بۆ 100 تۆن و ئینجا له‌ساڵانى 2019 و 2020 بۆ 500 تۆن بەرزبووەتەوە.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌یان، ساڵى 2021 گەیشتووەتە 700 تۆن و ساڵی 2022ش ساڵى زێڕ‌ینى هه‌نگ بووه كه به‌رهه‌مه‌كه‌ى 800 تۆن بووه، به‌ڵام له‌ساڵى 2023 به‌رهه‌مه‌كه‌یان زۆر له كورتى داوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر 500 تۆن.
ئه‌حمه‌د پشده‌رى ده‌ڵێت “پێشبینى ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى هه‌نگوین ته‌نیا 250 تۆن بێت”.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانيش ئاشكراى ده‌كات، كه ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵكى خووى داوه‌ته پیشه‌ى هه‌نگه‌وانى به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچی لێبزانن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ساڵى پار به‌هۆى هه‌نارده‌كردنى نزیكه‌ى 200 تۆن هه‌نگوین بۆ وڵاتانى كه‌نداو، وای له‌و خه‌ڵكه كردووه روو له به‌خێوكردنى هه‌نگ بكه‌ن.
گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما هۆكارێكی دیكه‌ى كه‌مى به‌رهه‌مى هه‌نگوینه، كه به‌هۆى نه‌خۆشی جۆراوجۆرى له‌ناو هه‌نگه‌كان دروستكردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌وه رووداوێكى سروشتییه و ئاسایییه رووبدات.
رێگرى كردن له هه‌نگه‌وانان كه هه‌نگه‌كانیان ببنه ناوچه كوێستانییه‌كان به یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارانه ناوده‌بات كه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه هه‌یه، روونیده‌كاته‌وه كه تێكه‌ڵكردنى هه‌نگه‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه.
پێشتر ئه‌م رێكخراوه به 964ـى وتبوو، هه‌رێمی كوردستان بۆ پێویستى ساڵانه‌ى ناوخۆى خۆی پێویستى به 525 تۆن هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی پێشبینى سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه بێت، بۆ ئه‌مساڵ ناوخۆى هه‌رێمی كوردستانيش تووشی كه‌موكورتى ده‌بێته‌وه بۆ به‌رهه‌مى هه‌نگوین.