ئایفۆن 15ەیەکیان دزیوە
دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزی کردن دەستگیر کران
964+
ژێوار خدر
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە ئایفۆن 15ەیەکیان دزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هاوڵاتییەک سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی کردووە و سکاڵای تۆمار کردووە کە مۆبایلێکی ئایفۆن 15ەی لێ دزراوە.
دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، پۆلیسی راپەڕین لە هەمان رۆژدا دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە.
پۆلیسی راپەڕین روونیشیکردووەتەوە، دوو تۆمەتبارەکە لە رەگەزی نێرن و هەردووکیان لەدایک بووی ساڵی 2009ن، بە ناوەکانی (أ. أ. ع) و (د. ج. ح ).
دوای لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەر دانیان ن بە تاوانەکەیاندا ناوە و دەستیشگیرا بە سەر مۆبایلە دزراوەکە، بە بڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبار راگیراون و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.