دیمه‌نى چه‌ند كورسییه‌ك كه له كۆڵان و شهقامهكانى هه‌ریر داندراون... وێنه: شاره‌وانى هه‌ریر
زیاتر لە 100 کورسی داندراون
له هه‌ریر دانانى كورسی پشوودان له كۆڵان و شه‌قامه‌كان به‌رده‌وامه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى هه‌ریر، له سه‌نته‌رى قه‌زاکەى پلانێكی بۆ پشوودانى هاوڵاتیان ده‌ستپێكردووه، ئه‌ویش دانانى كورسییه له شه‌قام و كۆڵانه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ساڵێكه ئه‌م پلانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
كورسییه‌كان له ته‌خته‌دار و ئاسن دروستكراون، به زه‌وییه‌وه جێگیر ده‌كرێن.
بێوار عەدنان، سەرۆکی شارەوانیی هەریر بە 964ـى راگەیاند، له ماوه‌ى ساڵێكی جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌یان ته‌نیا له‌ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا زیاتر له 50 كورسیان داناوه.
وتیشی “له‌ناو پاركی گشتیشدا زیاتر له 50 دانه‌ى دیكه بۆ هاوڵاتیان جێگیركراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دوایین شوێن كه ئه‌م كورسییانه‌یان لێ جێگیر كردووه، ناو کۆمەڵگای هەریر و گەڕەکی شەهیدانه.
روونیشیكرده‌وه به‌پێی پێویستى شوێنه‌كان له دانانى ئه‌م كورسییانه به‌رده‌وام ده‌بن و داواشی له هاوڵاتیان كرد، كورسییه‌كان بپارێزن.