چەند پرۆژەیەکی دیکەشیان لە رێگەیە

رێگای سرێشمە رووناک دەکرێتەوە و پارکێکیشیان بۆ دروست دەکرێت

+964

توانا نەقی

بە گوژمەی زیاتر لە 117 ملیۆن دینار رێگای نێوان خەلیفان – سرێشمە رووناک دەکرێتەوە و جگەلەوەش بە گوژمەیەکی دیکە پارکێک دروست دەکرێت و کۆڵانەکانێش کانکرێت دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سرێشمە بڵاویکردەوە، دانانی ئینارە بۆ بە درێژایی رێگای خەلیفان – سرێشمە بە گوژمەی 117 ملیۆن و 396 ملیۆن دینار یەکێکە لە پرۆژەکان و هەروەها درووستکردنی پارکێکی بچووک بە گوژمەی 38 ملیۆن و 430 هەزار دینار لە ناحیەکە.

جگە لەوانە کۆنکریتکردنی چەند کۆڵانێک لە گوندی کۆن و درووستکردنی دیواری پاڵپشت بە گوژمەی 70 ملیۆن و 967 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت و
جگە لەوە ڕەزامەندی لەسەر فراوانکردنی ڕێگای گشتی سرێشمە – گۆڕستانی زارگەلی دراوە و لە ئێستادا لێژنەی بۆ پێکهێنراوە.

شارەوانییەکە دەڵێت لە داهاتوودا چەندین پرۆژەی دیکە لە کۆنکرێت و دروستکردنی مەزار و دیواری پاڵپشت و کەمەربەندی بڕیاری جێبەجێ کردنیان دەدرێت

ناحیەی سرێشمە سەربە قەزای خەلیفانی ئیدارەی سۆرانە و ژمارەی دەنیشتووانەکەی زیاترە لە شەش هەزار کەس و لە ساڵی 2023 بووەبە ناحیە.

بنکەیەکی تەندروستی لە سرێشمە دروست دەکرێت

بنکەیەکی تەندروستی لە سرێشمە دروست دەکرێت