تاوانلێکراوەکە خۆی باسی دەکات
گروپێکی لەشفرۆشی لە نەجەف دەستدرێژی دەکەنە سەر مێردمنداڵێک
964+
میدیا گۆران
مێردمنداڵێکی 14 ساڵ لەلایەن گروپێکی لەشفرۆشی دەستدرێژی سێکسی لێکراوە لە پارێزگای نەجەف.
دوێنی یەکشەممە 964 چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ تاوانلێکراو و باوکی تاوانلێکراوەکە کرد سەبارەت بە رووداوی دەستدرێژیەکە، ئەو مێردمنداڵەی کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری خۆی چیرۆکەکەی باس کرد و وتی، من بۆخۆم لەبەر دەرگا وەستابووم، ئۆتۆمبێلێک هات وتی وەرە فێری شۆفێریت بکەم من نەچووم بەڵام “بەزۆر بردیانم و دەستدرێژیان کردەسەرم”.
باوکی تاوانلێکراویش قسەی بۆ 964 کردوە ئەو دەڵێت، کوڕەکەم تەمەنی 14 ساڵە، ماوەی ساڵێکە بەتەنها دەچێتە بەر دەرگا ئەگینا 13 ساڵ بوو دەترسا لە ماڵ بچێتە دەرەوە چونکە مێشکی کامل نییە درک و تێگەیشتنی خاوە.
وەکو خۆی کە باسی چیرۆکەکەی کردووە، مێردمنداڵەکە لەبەر دەرگا وەستاوە ئۆتۆمبێلێکی ئەلەنترای جام رەش هاتوەتە بەردەمی، چەند جارێک پێی وتووە سەرکەوە لەگەڵمان، کوڕەکەم سەرنەکەوتووە تەنانەت پێیان وتبوو باوک بانگت دەکات وەرە لەگەڵمان ئەو هەر نەچوو بوو، لە کۆتاییدا بەزۆر بردیان و دەستدرێژیان کردەسەری دوای دوو کاتژمێریش لە گۆڕەپانێک فڕەیان دابوو.
وتیشی، ترس و دڵەڕاوکێ لای خێزانەکانی ئەم ناوچەیە دروستبوو بوو هیچ کەسێک رێگەی بە منداڵەکەی نەدەدا بچێتە دەرەوە چونکە هەر رۆژێک دوای رووداوەکە، ئەو کەسانەی کە دەستدرێژیان کردە سەر کوڕەکەم بەناو شەقامەکاندا دەهاتن و دەچوون، ئێمە چاودێریمان کردن توانیمان ناونیشانیان بدۆزینەوە، دەرکەوت گروپێکی لەشفرۆشین کە خواردنەوەی کحولی و مادەی هۆشبەریشیان فرۆشتوە لە ئێستادا دەستگیرکراون.