وته‌بێژى ته‌ندروستیى كۆیه:
“مه‌نجه‌ڵى فافۆن جێگره‌وه‌ى سه‌تڵه بۆ پاراستنى ماست و هێشتا بڕیارى له‌سه‌ر نه‌دراوه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه خۆیان به‌دوور بگرن له كڕینى ئه‌و ماسته‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت، وته‌بێژى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت، جێگره‌وه‌ى سه‌تڵ بۆ پاراستنى ماست دیاریكراوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بووه‌ته بڕیار.
ته‌ندروستى كۆیه، ڤیدیۆیه‌كى رێنمایی بۆ هاوڵاتیانى بڵاوكردووه و به‌شێكی ناو بازاڕى ئه‌و قه‌زایه پیشان ده‌دات كه ماستفرۆشه‌كانى لێيه.
ماستفرۆشه‌كانى كۆیه به دوو شێوه ده‌بیندرێن، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن و دووه‌میشیان له‌ناو دوكانه‌كان ماسته‌كانیان له‌ناو به‌ڕاد داناوه.
هاوكار عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، جگه له‌و ماسته‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێن، ئه‌و ماسته‌ش ته‌ندروست نییه كه له‌ناو سه‌تڵ هه‌ڵده‌گیرێن، چونکە سەتڵی نایلۆنی ماست شتێکی ناتەندروستە و لە پلاستیکی کۆنە و بەکارهاتوو دروست دەکرێت و مەیکڕن.
وتیشی “ماوه‌یه‌كه مه‌نجه‌ڵى فافۆن وه‌ك جێگره‌وه‌ى سه‌تڵ بۆ پاراستنى ماست داندراوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بووه‌ته بڕیار”.
وته‌بێژى ته‌ندروستىی كۆیە، ئامۆژگارى هاوڵاتیان ده‌كات ماست لەو شوێنانە نەکڕن کە ساردکەرەوە بەکارناهێنن یان ئه‌و ماسته‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان داده‌ندرێت و به‌رده‌وام تیشكى خۆرى لێده‌دات، چونكە له رووى ته‌ندروستیییه‌وه شیاو نییه بۆ خواردن.