سێ منداڵیشیان بریندارن

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە کەمێک پێش ئێستا لە رێگاى نێوان دوکان بۆ رانیە لە نزیک گوندى بێستانە روویداوە، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسیش بریندارن.

مەڵبەند خەلەکانى، بەڕێوەبەرى نەخرشخانەى شەهید سەباح خەلەکانى بە 964ـى وت، لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لە رێگاى نێوان دوکان بۆ رانیە لە نزیک گوندى بێستانە روویداوە، ژن و مێردێک گیانیان لەدەست داوە و سێ منداڵیش بریندارن.

“تەندروستى بریندارەکان جێگیرە و مەترسییان لەسەر نییە”، مەڵبەند خەلەکانى واى وت.

ئاشکراشى کرد، سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن و خەڵکى دهۆکن.

وتیشى، بریندارەکان و تەرمەکانیش ئامادەن و رەوانەى سلێمانى دەکرێن.

وەک ئەوەى مەڵبەند خەلەکانى بۆ 964 باسى کرد، رووداوەکە لە دواى کاتژمێر 3ـى ئەم دوانیوەڕۆیە روویداوە.

ئەو شوێنەى رووداوەکەى لێى روویداوە دەکەوێتە نزیک گوندى بێستانە کە نزیکە لە ناحیەى خەلەکانى سەر بە قەزاى دووکان.

پیک ئەپێک دوو رووداوى هاتوچۆى دروستکرد

پیک ئەپێک دوو رووداوى هاتوچۆى دروستکرد