هەرچی نەخۆشییە لەم ژنەدا کۆبووەتەوە

لە نەخۆشخانەی کەرکوک بەسێ کاتژمێر رەحمی ژنێکیان دەرهێنا

964+

میدیا گۆران

ژنێک چووەتە نەخۆشخانەی فێرکاری لە کەرکوک دەبینن هەرچی نەخۆشی هەیە تێیدایە، ترسیان هەبووە تووشی شێرپەنجەش بووبێت، بۆیە سێ کاتژمێر خرایە ژێر نەشتەرگەرییەوەو رەحمیان بۆ دەرهێنا.

لە تۆماری ژنەکە ئەم وردەکارییانە نوسراوە:
کێش: 222 کیلۆگرام
تەمەن: 64 ساڵ
نەخۆشییەکانی: ڤایرۆسی جگەر، خوێنبەربوونی رەحم، هەڵاوسانی دیواری رەحم، فشاری خوێن، شەکرە، لە خێزانەکەشیان نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوە.

لەسەر ئەو حاڵەتە، دکتۆر مەحمود ماهیر بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فێرکارى کەرکوک رایگەیاند، دواى دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکە بڕیاردراوە بە ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکە.

وەک ئەوەى تەندروستى کەرکوک بلاوى کردووەتەوە، نەشتەرگەرییەکە لەلایەن پزیشکى پسپۆڕ فاتیمە سەلیم و بە هاوکارى تیمێکى پسپۆڕ ئەنجامدراوە کە سێ کاتژمێرى خایاندووە.

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لەسەر فەیسبوک زانیارییەکانیان بڵاوکردەتەوەو دەڵێن پاش دەرهێنانی رەحم و سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە، ژنەکە سێ رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، دوای ئەوە وەزعی باش بووەو رەوانەی ماڵەوە کراوە.

حەوت ساڵە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی دەربەندیخان چاک ...

حەوت ساڵە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی دەربەندیخان چاک نەکراوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک پێنج مانگ زیندان...

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک پێنج مانگ زیندانی دەکرێت