کامالا هاریس. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دەنگی پێویستی هێنا
كامالا هاریس بووە بەربژێری دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریكا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کامالا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، دەنگی پێویستی بە دەستهێنا بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی پارتی دیموکراتی ئەمریكا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای 2024 لە شوێنی جۆ بایدن.
كامالا هاریس كە ئێستا جێگری سەرۆكی ئەمریكایە، ئەمڕۆ هەینی دەنگی پێویستی حزبەكەی مسۆگەر كرد بۆ بەربژێربوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و دەبێتە ركابەری دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان.
هاریسی تەمەن 59 ساڵ لە پەیوەندییەكدا خۆشحاڵی خۆی بە بەربژێركردنی دەربڕیوە، دوای ئەوەی دەنگی پێویستی ئەندامانی حزبەكەی بەدەستهێنا، وەك ئەوەی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت، لیژنەی نیشتمانیی دیموكراتی رایگەیاند، هاریس دەنگی پێویستی بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی وەك بەربژێری دیموكراتەكان بەشداریی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بكات.
سەرچاوەكە دەڵێت، هاریس تاكە بەربژێری حزبەكەی بوو لە دەنگدانی ئەلیكترۆنی، كە پێنج رۆژی خایاند و چوار هەزار نوێنەر دەنگی خۆیان دا.
رۆژی 27.7.2024 جۆ بایدن سهرۆكی ئهمریكا و كاندیدی دیموكراتهكان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی ئهو وڵاته، له كێبڕكێی دۆناڵد ترهمپی كۆمارییهكان بۆ ههڵبژاردنهكان كشایهوه
بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەبچێت.
لەناو کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خانمێک بە بەهێزی هاتووەتە پێشەوە..
هەڵبژاردنی ئەمریکا
گۆڕانکارییەک کە مشتومڕی زۆری لێدەکەوێتەوە
ترەمپ دەیەوێت ناوی "وەزارەتی بەرگری" بکاتە "وەزارەتی جەنگ"
دیسان باسی بایدنی كرد
ترەمپ: ئێستا جیهان بەرەو جەنگی سێیەمی جیهانی هەنگاو نانێت
خەریکە دەبێتە سکانداڵێکی گەورە
چەند ساڵە بایدن ئەمریکا بەڕێوە نابات
وەزعی باش نییە
جۆ بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە
"خەڵک و بیانی سەرسامن"
دۆناڵد ترەمپ لە هەولێرە
ترەمپ و خێزانەکەی دێنە کۆشکی سپی
بایدن رۆیشت؛ باراک ئۆباما پێی دەڵێ سیاسەتی نەدەکرد
بایدن دەیەوێت و ترەمپ نایەوێت