چەند كچێكی دیكەش رزگار كران
کچێک لە رووباری ساوا خنکا
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە رووباری گوندی ساوای سەر بە قەزای خەلیفان، کچێکی تەمەن 14 ساڵ خنکا و چەند کچێکی تریش لە خنکان رزگارکران.
ئەو کچەی خنکاوە هەر خەڵکی گوندەکەیە، ئەمڕۆ لەگەڵ چەند کچێکی دیکەی خزمی بە مەبەستی مەلەوانیکردن چوونەتە سەر رووباری ساوا، لە دوای ئەوەی کچە خنکاوەکە لە دەستی ئەوانی تر دەخزێت، دەکەوێتە شوێنێکی قوڵ، ئەوانی تریش هەوڵی رزگارکردنی دەدەن بەهۆیەوە ئەوانی تریش مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانیان، بەڵام رزگار دەکرێن.
کاروان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان، بە 964ـی وت،”دوو کچ گەیەندرانە نەخۆشخانەکەمان کە کەسوکاری یەکتر بوون، یەکێکیان خنکابوو، ئەوەی تریان چارەسەری پێویستمان بۆی کردووە و ئێستا تەندروستی باشە”.
محەمەد ساوەیی، هاوڵاتییەكە و کاتی رووداوەکە لەوێ بووە، بە 964ـی وت، پێنج کچ بوون کە خوشک و خزم و کەسوکاری یەکتر بوون، دەستی یەکتریان گرتبوو لە ناو ئاو لە پڕ هاواریان کرد کە یەکێک پێی خزا و کەوتە شوێنێکی قوڵ، ئەو خەڵکەی لەوێ بوون سێ کەسیان رزگار کرد و تەرمی کچەکەشیان دەرهێنا لە ئاو.
ئەمساڵ لە سنوری ئیدارەی سۆران ئەمە 12مین حاڵەتی خنکانە کە تۆمار دەکرێت و دوو لە خنکاوەکان کچن.
پێداچوونەوە: هاوبەش
منداڵێکی سێ ساڵان لە بەنداوی موسڵ خنکا
خنكان
هەواڵەکان
لەبری زێڕ، رۆن و برنج بکەن بە مارەیی... سەگی بێلانەش پەلاماری منداڵێکی دا
دیسان دەریای ئیجەیە
چوار هاوڵاتی عێراقی لە یۆنان خنكان و 15یش بێ سەروشوێنن
رەنجی چەند ساڵەی ئاژهڵدارێكى بەفیڕۆ برد
گورگ 80 سەر مەڕ و بزنی له گوندێكی سهنگاودا خنكاند
گوندێكی بنارى قهندیل