خەزانێکی ئاوی  تازەیان بۆ دروست دەکرێت

گوندێکی ناحیەی زاویتە کێشەی ئاوی نامێنێ

964+

ژێوار خدر

خەزان(عەمبار)ـێکی ئاو بۆ گوندێکی ناحیەی زاویتە درووست دەکرێت، کێشەی کەم ئاوی گوندەکە چارەسەر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک، پڕۆژەی درووستکردنی خەزانێکی ئاوی خواردنەوە و دانانی تۆڕی دابەشکردنی ئاوی بۆ گوندی بێتاسی لە ناحیەی زاویتە دەستپێکردووە.

ئەم خەزانە تازەیەی درووست دەکرێ قەبارەکەی 60 مەتر سێجایە، هەموو دانیشتووانی گوندەکە کە ژمارەیان 230 ماڵە سودمەند دەبن.

ئۆغانیس هانا، بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاوی  دهۆک بە 964ـی وت، پێشتر یەک خەزانی ئاو بۆ تەواوی گوندەکە هەبوو، بەڵام ئێستا دەیکەن بە دوو دانە.

وتیشی “پڕۆژەکە بە پاڵپشتی دارایی فیدراسیۆنی لوثەری جیهانی LWF  کە رێکخراوێکی کریستیانە و لە ساڵی 2014 ەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کار دەکات و لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک جێبەجێ دەکرێت”.

بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە 47 ملیۆن و 897 هەزار دینارە، لە ماوەی 30 رۆژدا تەواو دەکرێت.

گوندی بێتاسی دەکەوێتە ناحیەی زاویتە لە قەزای دهۆک، دانیشتوانی گوندەکە 1400 کەسن.

خەڵکی زاویتە لە بێ ئاوی رزگاریان بوو ئەمجارە نۆری کارە...

خەڵکی زاویتە لە بێ ئاوی رزگاریان بوو ئەمجارە نۆری کارەبایە