150 داری بەخۆیەوە شکاندووە

کۆچەر حەمید دەیەوێت ناوی بچێتە کتێبی گینینس

+964
هیڤی دێوالی – دهۆک

گەنجێکی پارێزگای دهۆک 150 داری بەخۆیەوە شکاند و دەیەوێت بەم كارەی ناوی لە كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار بكرێت.

کۆچەر حەمید، ئەو گەنجەی دهۆكە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە2024.8.1، لە بەردەم جەماوەرێكی زۆردا  150 داری بەخۆیەوە شکاند.

كۆچەر بە 964ی وت، خۆشحاڵم ئەمڕۆ زۆر کەس لەو نمایشە ئامادەبوون، چونکە پێشتر خۆم نزیکەی 80دارم بەخۆمەوە شکاندووە، بەڵام ئەمڕۆ 150 دار بوو، بۆ ئەوەی ناوم بچێتە ناو کتێبی گینیس بۆ ریکۆردە جیهانییەكان و ریكۆردەكەشم شکاند”.
بە قسەی كۆچەر، ئێستا پیاوێکی ئێرانی بەهۆی شکاندنی 30 دارەوە ناوی لە كتێبەكە وەك خاوەن ژمارەی پێوانەیی تۆمار كراوە.
هەکار محەمەد، بەڕێوەبەری لاوان لە پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، ئێمە ئەم چالاکییەمان  رێکخست بۆ ئەوەی ناوی كۆچەر لە کتێبی گینیس تۆمار بکرێت، ئەو گەنجێکی بەهرەمەندە و 150 داری بەخۆیەوە شكاند و ئێمەش شانازی پێوە دەکەین.
وتیشی، “نمایشی ڤیدیۆی ئەمڕۆ تۆمار كراوە و دەنێردرێت بۆ ئۆفیسی كتێبی گینیس لە دوبەی بۆ ئەوەی ئەوان بڕیار لەسەر تۆماركردنی ناوی ئەو لە كتێبەكە بدەن و كۆچەر خۆیشی لەوێ ئامادە دەبێت”.
لە عێراقدا و لە بواری وەرزشدا جه‌رجیس ره‌شید جه‌رجیس، كە وەرزشوانێكی كیك بۆكسینگە، بە لێدانی 1500 شناو لە ماوەی یەك كاتژمێردا لە ساڵی 2019 ناوی لە كتێبی گینیس تۆمار كراوە، هەروەها وەرزشوانی رۆژهەڵاتی كوردستان سیامەند رەحمان ناوی لە كتێبی گینیس تۆمار كراوە، كە وەرزشوانێكی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، لە ساڵی 2020 كۆچی دوایی كرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رێڤینگ دەیەوێت بە نیشانەشکێنی بچیتە ناو کتێبی گینیس

رێڤینگ دەیەوێت بە نیشانەشکێنی بچیتە ناو کتێبی گینیس