رێگەی زەڵم لەئێستادا. فۆتۆ: گەشتوگوزاری هەڵەبجە
تەندەرینی بۆ دەکرێت
وەزارەتی دارایی رەزامەندی دا بودجە بۆ رێگەی زەڵم دابین بکرێت
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بەمەبەستی تەواوکردنی رێگەی ناو گوندی زەڵم کە دەکەوێتە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.8.2024، گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند، لە دوای بڕیاری دابینکردنی بودجە، بەم نزیکانە کاری تەندەرینی بۆ دەکرێت و ئەگەر کێشەی سویلە و خەرجکردنی بودجە دروست نەبێت، دەست بەکارکردن تێیدا دەرکرێت لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان.
“ئەو بەشە لە رێگاکە ئاستەنگی زۆری بۆ هاتوچۆی گەشتیاران و سەردانیکەران دروستکردبوو، بە تەواوبونی ئاستەنگەکان چارەسەردەبن”، گەشتوگوزاری هەڵەبجە وا دەڵێت.
رێگاكە لەناو گوندی زەڵم تا دەگاتە خاڵی کۆتایی نزیكەی 250 مەتری تەواو نەكراوە، بە هۆی ئەوەی ئەو خانووانەی دەكەونە سەرجادەكە رێگەنادەن جادەكە تەواو بكەن.
سەیرانگای زەڵم نزیكەی 10 كیلۆمەتر لە ناحیەی خورماڵ و 15 کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە.