پلانەکەی دێگەڵە سەریگرت

دەستکێش و جلی قۆڵدرێژ و گیراوەی تایبەت نەیهێشت نەخۆشییەکەی پار دووبارە ببێتەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ى سه‌ر به‌ كۆیه‌، رێكارى پێویست بۆ ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشی تاى خوێبه‌ربوون ده‌گرێته‌به‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێنمایی پێویست بۆ هاوڵاتیان و ئاژه‌ڵدارانى سنووره‌كه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه‌دا 34 گوند هه‌ن، زۆربه‌یان به‌ كارى ئاژه‌ڵدارییه‌وه‌ خه‌ریكن.

پارساڵ له‌سنوورى قه‌زاى كۆیه‌دا دوو حاڵه‌تى تاى خوێنبه‌ربوون تۆمار كرابوون، كه‌ یه‌كێك له‌ حاڵه‌ته‌كان گیانى له‌ده‌ستدا و ئه‌وه‌ى دووه‌میشیان دواى چاره‌سه‌ركردن گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ به‌ قسه‌ى ته‌ندروستى كۆیه‌ ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌سنووره‌كه‌یان تۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام ته‌ندروستى كۆیه‌ ده‌ڵێت، به‌رده‌وام ئاماده‌كاریان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كرێت.

د. جه‌لال شێروان، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، پلانی ئه‌مساڵیان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌شێوازى جۆراوجۆر جێبه‌جێكردووه‌ له‌وانه‌ش پێدان و بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنمایی به‌ هاوڵاتیان و ئاژه‌ڵداران.

وتیشی “ئه‌و رێكارانه‌ى له‌ ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ش ده‌گیرێنه‌ به‌ر به‌شێكه‌ له‌و پلانه‌ى كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت”.

ئه‌و رێنماییانه‌ى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ بۆ ئاژه‌ڵدارانى سنووره‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:

–       سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و سەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .

–       پابەندبوونی قەسابەکان به لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن بە تایبەت لەبه‌رکردنی دەستکێش و لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ  یان گۆشت و خوێنەکەی به شێوەی تەواو و لەکاتی سەرپێچی بە توندی سزا دەدرێن .

–       دوای سەربڕینی ئاژەڵ دەبێت شوێنەکە پاکژ بکرێت به بەکارهێنانی گیراوەی کلۆر ‌(5٪)ـى دەگیرێتەوە بە بەکارهێنانی فاس بە رێژەی (6٪) و هەر بەشێک فاس بۆ 11 بەش ئاو و هەروەها بە هەمان شێوە پاکژکردنەوەی کە لوپەلی کە بەکارهاتووە لەکاتی سەربڕینی و پارچە پارچە کردنی گۆشتی ئاژەڵ .

–       پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ بریندار نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لەتەختەی سەوزە و پاشان شوێنی لەتکردنەکان بە باشی خاوێن بکرێتەوە بە ئاوی گەرم و سابوون و دواتر پاکژکردنەوەی بەهەمان شێوەی خاڵی 3 و کوڵاندنی گۆشت بەتەواوی .

–       لەبەرکردنی جلی قۆڵ درێژ و رەنگی کاڵ لەکاتی سەردانی ئەو شوێنانەی کە گەنەکان تێیدا بڵاوە تاکو دیار بێت هەروەها بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە دوورخستنەوەی مێروو  و گەنەکان لە لەشی مرۆڤ .

كۆیه‌ له‌ تاى خوێنبه‌ربوون پاكه‌ و رێزلێنانیشى به‌خ...

كۆیه‌ له‌ تاى خوێنبه‌ربوون پاكه‌ و رێزلێنانیشى به‌خشییه‌ گۆشتفرۆشه‌كان