ئەوەی کردوویانە قەدەغەیە

دوو فرۆشگای نێرگەلە و ڤەیپ لە دهۆک سزادران

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە ناوبازاڕ دهۆک، دوو شوێنی فرۆشتنی نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنی سزادران، ئەندامێکی لیژنەی بەدواداچوون بە 964ی وت، “بە بڕێک پارە سزای ماددی دراون”.

ئەمڕۆ چوار شەممە،2024.7.31، لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ لە قایمقامیەتی دهۆک، چوونە ناو بازاڕی شارەکە و دوو شوێنی فرۆشتنی نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنییان سزادا.

میلەت زرکی، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی بازار لە قایمقامیەتی دهۆک بە 964ی وت، “لیژنەکانمان دوو فرۆشگەیان، بەهۆی فرۆشتنی نێرگەلە و  جگەرەی ئەلیکترۆنی بە بەبڕێک پارە سزاداوە، کە سەرەرای قەدەغەبوونی فرۆشتوویانە”.

وتیشی، “لیژنەکانمان رۆژانە سەردانی بازاڕ دەکەن و هەر شوێنێک گومان و زانیاری هەبێت سەردانی دەکەین، هەروەها هەموو جگەرەی ئەلیکترۆنی و کەلوپەلێک جگەرەی ئەلیکترۆنی  و پەیپ، دەستی بەسەردا بگرین لەناوی دەبەین”.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان، فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤەیپ بە هەر شێوەیەک بێت قەدەغەیە و هەر شوێنێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت سزا دەدرێت، میلەت زرکی وتی، “بەپێی ئامارێکی لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ کە داتامان کردووە، نزیکەی 10 شوێن بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی سزادراون”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە دهۆک بەهۆی ڤەیپەوە شەش دوکان سزا دران

لە دهۆک بەهۆی ڤەیپەوە شەش دوکان سزا دران