ئەمڕۆ ئاو دابەش دەکرێ
کێشەی پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ چارەسەر کرا
964+
ژێوار خدر
چەند رۆژێک بوو، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی کارەبایی لە یەکێک لە پەمپەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەزای پشدەر، دابەشکردنی ئاوی ماڵان وەستابوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کێشەکان چارەسەر کراون و دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە.
مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بە 964ـی وت، “لە چەند رۆژی رابردوودا کێشەیەکمان لە یەکێک لە پەمپەکانی پڕۆژەکە بۆ دروست بوو، بەڵام دوێنێ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کارمان لە پڕۆژەکەدا کرد و بە تەواوی کێشەکەمان چارەسەر کردووە”.
وتیشی، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە بە سیستمی جاران دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنى ئاوى خواردنەوە بۆ سەرجەم گەڕەکەکانی شاری قەڵادزێ.