بە چی مەبەستێک هاتووە؟
قورئان خوێنەکەی درامای یوسفی راستگۆ لە سلێمانیە
+964
دیلان محەمەد جەزا
دوای 17 ساڵ قورئان خوێنەکەی درامای بەناوبانگی یوسفی راستگۆ سەردانی سلێمانی کردووە و وانەی قورئان خوێندن بە چەند هاوڵاتیەک دەڵێتەوە.
کەریم مەنسوری قورئان خوێن و بانگ بێژ بە 964ـی وت، پێش 17 ساڵ لە ستافی درامای یوسفی راستگۆوە تەلەفۆنی بۆ کراوە و پێیان وتوە پێیان خۆشە لە سەرەتای دراماکەدا سورەتی یوسف بخوێنێتەوە.
باسی لەوەکرد، چوەتە ستۆدیۆیەک لە شاری تاران و پێش ئەوەی ئایەتەکە بخوێنێتەوە داوایکردوە گوێ لە موزیکی دراماکە بگرێت، کاتێک گوێیلێگرتوە موزیکەکە لەسەر پەیژەی حیجاز بووە و دوای چەند جارێک خوێندنەوەی ئایەتەکە توانیویەتی بەو شێوازەی ئێستا تۆماری بکات.
ئەوەی خستەروو، چەند رۆژێکە هاتوەتە شاری سلێمانی و وانەی بانگبێژی و قورئان خوێندن بە چەند هاوڵاتیەک دەڵێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی