بۆ باشترین گوندى گه‌شتیاری
له دواى بیاره (رواندز)یش ده‌چێته ناو پێشبڕكێیه جیهانییه‌كه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى سۆران ده‌ڵێت، ره‌زامه‌ندیان له به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى رواندز بخرێته ناو پێشبڕكێى باشترین گوندى گه‌شتیاری له جیهاندا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه بیاره‌ش ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و پێشبڕكێیه‌دا به‌شداریی بكات.
پێشبڕكێكه، پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له رێگه‌ى رێكخراوى گه‌شتیاریی جیهانى ماوه‌ى سێ ساڵه جێبه‌جێ ده‌كرێت و به BTV ناسراو، له‌و ماوه‌یه‌دا له 100 وڵاتى جیاوازه‌وه 600 داواكارى به‌شداربوون له‌م پێشبڕكێیهیان بۆ چووه.
بڕیاره پێشبڕكێیهكهى ئه‌مساڵ له 31.12.2024 له وڵاتى سعودیه ئه‌نجام بدرێت.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەرى گشتیى گەشتوگوزارى سۆران، بە 964ـى راگەیاند، پێشتر پڕۆپۆزهڵیان له باره‌ى رواندزه‌وه داوه‌ته گه‌شتوگوزارى عێراق و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر داوه، كه بخرێته ناو پێشبڕكێیه‌كه‌وه.
وتیشی “له چه‌ند رۆژى رابردوودا شاندێكى وەزارەتی رۆشنبیری و دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی عێراق هاتنه رواندز و به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى شوێنه‌كانیان بینیوه”.
ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر گه‌شتوگوزارى سۆرانه زیاتر پڕۆپۆزهڵهكهیان له‌باره‌ى رواندزه‌وه به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتهوه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن.
ئەوەشى روونکردەوە “کۆمەڵێک شوێنى دیکەشمان لەبەردەستە بە تایبەت لە ناوچەى باڵەکایەتى، ئەوەى پێویست بێت دەکەین، بۆ ئەوەى بتوانین ئەو نازناوە بۆ ئیدارەى سۆران بەدەست بێنین”.
رۆژى 25.7.2024 چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بۆ 964 ئاشكراى كرد كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیری و گه‌شتوگوزارى عێراقه‌وه ره‌زامه‌ندى دراوه، بیاره بخرێته ناو ئه‌م پێشبڕكێیه‌وه و به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانیش سه‌ردانى شوێنه‌كه‌یان كردووه و به‌دڵیان بووه.