لایەنگرانى حەشدى تورکمانى گردبوونەتەوە
رێگاى کەرکوک بۆ بەغدا داخرا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو.
دژی بڕیاری دابەشکردن و هەڵوەشاندنەوەی دەستەی حەشدی شەعبی میحوەری باکور، لایەنگران و هێزەکانی حەشدی شەعبی تورکمانی، رێگای سەرەکى کەرکوک بۆ بەغدایان داخست و دەڵێن تاکو بڕیارەکە هەڵنەوەشێتەوە رێگاکە ناکەنەوە.
دوێنێش بۆ ماوەى نیو کاتژمێر رێگەکەیان داخستبوو.
رێگای کەرکوک بەغدا، تاکە رێگایە لەسنووری خورماتوو کە کەرکوم و هەرێمی کوردستان و بەغدا بەیەکەوە دەبەستێتەوەو بەداخستی ئەم رێگایە، هاتوچۆ لە نێوانیان پەکى دەکەوێت.
جگە لە خورماتوو، لایەنگرانى و چەکدارانى حەشدى تورکمانى لەهەردوو ناحیەیە ئامرلی و تازە گردبوونەتەوە و لە کەرکوکیش یەکێک لە شەقامەکانی فڕۆکەخانەیان بەتەواوی داخستووە.
لەئێستادا بەهۆی داخستنی رێگاى کەرکوک بۆ بەغدا سەرجەم چێشتخانەکانى سەر رێگاکە چۆڵکراون و ئەوانەشى لە رێگاکەدا چاوەڕوانى کردنەوەى رێگەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح