لەگەڵ هاوکارێکی کە کارمەندی کۆماندۆیە

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی گەنجەکەی راپەڕین دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بکوژی ئەو گەنجەیان دەستگیر کردووە کە ئەمشە و لەگەڕەکی راپەڕین تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا ئەوە هاتووە، کاتژمێر 9:30 خولەکی ئەمشەو 27.7.2024 لەگەڕەکی راپەڕین دەمەقاڵە لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست بووە و یەکێکیان ئەوی دیکەی کوشتووە.

دەشڵێت، دوای ئەوەی ئاسایش گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و بکوژەکە دەستگیرکراوە، کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆشیان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆوە رادەستی ئاسایش کراوە.

لەبەردەم پزیشکی دادی سلێمانییەوە شایەتحاڵەکان باسی رو...

لەبەردەم پزیشکی دادی سلێمانییەوە شایەتحاڵەکان باسی رووداوی تەقەکردنەکە دەکەن