کەسیك گیانی لەدەستداوە
لەبەردەم پزیشکی دادی سلێمانییەوە شایەتحاڵەکان باسی رووداوی تەقەکردنەکە دەکەن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
تەرمی ئەو کەسەی کە لە گەڕەکی راپەڕین تەقەی لێکرا لە سلێمانی ئێستا لە پزیشکی دادە و شایەتحاڵەکان دەڵێن پێش هەفتەیەک دەمەقاڵەیان هەبووە لەگەڵ کەسی بکوژ.
یەکێک لە شایەتحاڵەکان بۆ 964 وتی، ئەو کەسە بە دەمانچە تەقەی کردووە و وتوویەتی کە کارمەندی کۆماندۆیە و کەسێکی دیکەشی بریندار کردووە.
کاتژمێر 9:45 خولەک لەلای عەرەبانەکانی لەفە و چای گەڕەکی راپەڕین شاری سلێمانی کەسێک تەقەی کردووە و چاییچییەکی کوشتووە و کەسێکی دیکەشی بریندار کردوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی