" ژینگەکەی یەکێکە لە پسیترین شارەکانی عێراق"

رێکخراوە ژینگەییەکان دەیانەوێت ژینگەی هەولێر پاک بکەنەوە

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

بەشێک لە رێکخراوە ژینگەیەکانی هەولێر دەڵێن بە پێی چەند راپۆرتێک ژینگەی پارێزگای هەولێر پاک نییە و بە پیسترین ژینگە دادەنرێت لە ناو پارێزگاکانی عێراق.

ئەوان دەیانەوێت لە رێگەی دروستکردنی شوێنی زیاتری کۆکردنەوەی خۆل و خاشاک لە شوێنە گەشتیارییەکان، چاندنی دار و نەمام لە شاری هەولێر رێژەی سەوزایی زیاتر بکەن و شار پاک بکرێتەوە.

رۆژگار موحسین سەرۆکی رێکخراوی ژینگەیی رۆژگاری کورد بۆ 964 وتی، بە پێی راپۆرتەکانی ئەوان کە لەرووی ژینگەییەوە ئەنجامیان داوە هەولێر دووەم پیسیترین پارێزگایە لە عێراق.

وتیشی، ئەوان بە هاوکاری حکومەت لە سەرجەم رووەکانەوە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ پاککردنەوەی ژینگەی هەولێر و دەربازبوون لەو دۆخەی ئێستا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بە هەزاران دار بەسەر گەڕەکەکانی هەولێر دابەشدەکرێن

بە هەزاران دار بەسەر گەڕەکەکانی هەولێر دابەشدەکرێن