دیمه‌نى یه‌كێك له چوارڕیانهكانى هه‌ڵه‌بجه كه شاره‌وانى ده‌یكاته یه‌كتربڕ... وێنه: شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه
دوو ترافیك لاده‌برێن
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه یه‌كتربڕ له حه‌وت شوێنى سه‌نته‌رى پارێزگا دروستده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه كارى رێكخستنه‌وه‌ى ناو سه‌نته‌رى پارێزگاكه له چه‌ند چوارڕیانێك ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، به دروستكردنى یه‌كتربڕه‌كان له‌و شوێنانه، نه پێویست به ترافیك ده‌مێنێت و نه هاتوچۆش ده‌وه‌ستێت.
ئه‌و شوێنانه‌ى شاره‌وانى مه‌به‌ستیه‌تى كارى رێكخستنه‌وه‌یان بۆ بكات، بریتین له چوارڕیانی کازیوە (مەیدانی نەورۆز)، چوارڕیانی خەستەخانەی عەنەب (باخچەی کوبرای حەمید پور)، چوارڕیانی گەڕەکی شارەوانی، چوارڕیانی مزگەوتی بیلال، چوارڕیانی مزگەوتی مەلا عەبدولکەریم، چوارڕیانی حەمەوغان و کۆتا چوارڕیانی شەقامی 40 مەتری.
ئەندازیار سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، چوارڕیانهكانى ناو سه‌نته‌ره‌ى شار زۆربه‌یان شێواون و پێویستیان به رێكخستنه‌وه هه‌یه.
وتیشی “یه‌كتربڕ له ته‌واوى ئه‌و چوارڕیانانه دروستده‌كه‌ین و دوو له‌و ترافیكانهش كه له چوارڕینهكانن پێویسته لاببرێن”.
به پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ر دهستییهتى له قۆناغى یه‌كه‌مدا یه‌كتربڕ بۆ سێ له‌و چوارڕیانانه دروست ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش له داهاتوو جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى شاره‌وانى روونیكرده‌وه، به دروستكردنى یه‌كتربڕه‌كان، وه‌ستانى هاتوچۆ نامێنێت و پێویست به ترافیكیش ناكات له‌و شوێنانه دابندرێن.