هەنگەوانانی باڵەکایەتی زیانی زۆریان پێگەیشت

964+

ئاکام غەفور-سۆران

بەهۆی ئاگرێک لە کوێستانەکانى گوندی وەڵاشی سنوورى باڵەکایەتی 150 سندوقی هەنگ سووتان و زیاتر لە 100 سندوقیش لە سووتان پارێزران.

ئاگرەکە نیوەڕۆى ئەمڕۆ 26.7.2024 لە زەوییەکانى سنوورى گوندى وەڵاشى سەر بە ناحیەى قەسرێ کەوتووەتەوە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت، 11 تیمى بەرگرى شارستانى بەشداریان لە کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەدا کردووە و ئێوارە کۆنتڕۆڵکراوە کە بووەتە هۆى سووتانى زیاتر لە 400 دۆنم زەوى.

ئاگرەکە جگە لە زیانە ژینگەییەکان، بەوتەى رەوەند هاودیانى 150 پورەهەنگى هەنگەوانکى سووتاندووە و زیاتر لە 100 پورەى هەنگیش پارێزگاریان لێکراو.

دانا محەمەد، خەڵکی باڵەکایەتییە، لە کاتی ئاگرەکە لەوێ بووە و ڤیدیۆی سوتانی پورە هەنگەکانىبۆ 964 ناردوە و دەڵێت، ئاگرێکی گەورە بوو بە چاوی خۆم بینیم کە سندوقی هەنگ دەسوتا و هەنگی تێدابوو لە دەوری سندوقەکان دەسوڕان.

تائێستا نازانرێت خاوەنى هەنگەکان کێیە و لەو کاتەدا کە ئاگرەکە کەوتووەتەوە خاوەنى هەنگەکان لەوێ نەبووە.

بە وتەى دانا محەمەد، ئەو شوێنەی سندوقە هەنگەکانی لێ سووتان کوێستانی گوندی وەلاشە و شوێنەکە پێی دەوترێت گۆڕێ سەروچاوێ.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە کوێستانەکانی دۆڵی خۆشناوەتی و شاورێ ورچ هەنگوینی نە...

لە کوێستانەکانی دۆڵی خۆشناوەتی و شاورێ ورچ هەنگوینی نەهێشتووە