کامالا هاریس

لەناو کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خانمێک بە بەهێزی هاتووەتە پێشەوە..

964+

میدیا گۆران

لەناو کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خانمێک بە بەهێزی هاتووەتە پێشەوە.. کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئێستا ئەم ژنە ئەسمەرە 60 ساڵە، سەرسەختانە بووەتە رکابەری ترەمپ.

تا هەفتەیەکیش پێش ئێستا بڕیار نەبوو کامالا لەناو ململانێکەدا بێت، بەڵام کشانەوەی بایدن لە دوای ناڕەزایی قسەرۆیشتووانی دیموکراتەکان، چانسی داوە بەم ژنە لە لوتکەی دەسەڵاتی ئەمریکا نزیک ببێتەوە.

لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا مقۆمقۆی زۆر لەسەر کاندید بوونی کامالا هاتووەتە ئاراوە، ئەوانەی بڕوایان بە بیردۆزی پلانگێڕی هەیە بەوە قاییل نابن کە ئەم پاڵاوتنە رێکەوت بێت، بۆ ئەوەش زنجیرەی کارتۆنی بەناوبانگی “سیمپسۆن” بە نموونە دەهێننەوەو دەڵێن لەوێدا پێشبینی کراوە کامالا ببێتە سەرۆک، بگرە بەهەمان شێوەی روخسارو جلوبەرگ دەرکەوتووە، هەرچەندە ئەمە نموونەیەکی یەکلاکەرەوە نییەو کارتۆنەکە قسەی زۆری لەبارەوە دەکرێت و دەڵێن بەشێک لەو دیمەنانە بەم دواییە دروست کراونەتەوە.

لەناو دنیای عەرەبیشدا دیسان فەلەکناسە جێ مشتومڕەکە، زۆر باسی دەکرێت، لەیلا عەبدولەتیف فەلەکناسی بەناوبانگی لوبنانی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا بەر لە شەش مانگ دەڵێت ژنێک دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا، کاتێک پێشکەشکار لێی دەپرسێت بەڵام هەردوو کاندیدەکە پیاون، لەیلا دەڵێت ئەوەی من دەیبینم ئەوەیە ژنێک سەرۆکە، نازانم چۆن.

ئەمە ئەو پرسیارەیە کە لێرە هەتا مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ یەکلایی نابێتەوە.

کامالا هاریس لە 20.10.1964 لە دایکبووەو لە ژیانی سیاسی خۆیدا زۆر پۆستی گرنگی بینیوە، هەر لە داواکاری گشتییەوە تا ئەندامی ئەنجومەنی پیران و لەوێشەوە بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام بێگومان هیچ یەکێک لەو چالێنجانەی بەئەندازەی ئەوەی ئەمجارە سەخت نابێت، چونکە کەوتووەتە بەردەم بەرداشەکەی ترەمپ و رێگەیەکی پڕ هەورازوو نشێوی لە پێشە.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ دادگایه‌ و ره‌نگه‌ ده‌ستگیر بكرێ...

دۆناڵد تره‌مپ له‌ دادگایه‌ و ره‌نگه‌ ده‌ستگیر بكرێت